سەردێڕ:

باڵیۆزی روسیا لە ئیمارات گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-01-17

1758 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەبوزەبی رایگەیاند، سێرگی کۆزنیتسوڤ باڵیۆزی روسیا لە ئیمارات لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەشێوەی کوتوپر لە مۆسکۆ گیانی لەدەستدا.


باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەبوزەبی رایگەیاند، سێرگی کۆزنیتسوڤ باڵیۆزی روسیا لە ئیمارات لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەشێوەی کوتوپر لە مۆسکۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەبوزەبی لە تویتی خۆی ئاشکرایکرد، باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە ئیمارات، رۆژی ١٦ی کانوونی دووەم لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا بەشێوەی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سێرگی کۆزنیتسوڤ چەندین پۆستی جیاوازی لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا وەرگرتووە، لە نێویشیاندا کۆنسوڵی روسیا بووە لە جدە و باڵیۆزبووە لە هەریەک لە جیبۆتی و سۆماڵ.

هاوکات، سێرگی کۆزنیتسوڤ لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٣یە و بە درێژایی ژیانی چەندین پۆستی جیاوازی نێودەوڵەتی هەبووە، لەوانەش لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە باڵیۆزی وڵاتەکەیەتی لە ئیماراتی عەرەبی.