سەردێڕ:

عەدنان عوسمان دەستی لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان كێشایەوە

فۆتۆ: 
2021-01-17

9505 جار خوێندراوەتەوە

عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی خانەکە و وتەبێژی بزوتنەوەکە راگەیاندووە و باس لەوەدەکات، "پێم وایە دوای ساڵێک لەم خولەی خانەی راپەراندن، هیچ هەنگاوێکی گەورە نەنراوە و نانرێت."

عەدنان عوسمان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، "پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانە و لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد، بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان وبەڵێنی هەندێ هەنگاو، ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم و ئەوان نەبم، دوابڕیاری کۆتایی خۆمدا."

لەو بارەیەوە ئێن ئاڕ تی چەند جارێک پەیوەندی بە عەدنان عوسمانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

عەدنان عوسمان لە مانگی ئەیلولی رابردوودا نامەیەکی پێشکەشی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان کردووە، کە ئەمەش دەقی نامەکەیەتی: