سەردێڕ:

بایدن پشت بە تیمە کۆنەکەی ئۆباما دەبەستێت

فۆتۆ: 
2021-01-17

1288 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن بەپێکهاتەیەکی ئیداری نوێوە دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە بکات لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناسنامەی ئەم قۆناغەش پشت بەستنە بەژنان و کاراکتەرەکانی سەردەمی ئۆباما.


جۆ بایدن بەپێکهاتەیەکی ئیداری نوێوە دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە بکات لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناسنامەی ئەم قۆناغەش پشت بەستنە بەژنان و کاراکتەرەکانی سەردەمی ئۆباما.

پێکهاتەی دیبلۆماسیەتی جۆ بایدن ئاماژەیەکە بۆ خواستی ڕاستکردنەوەی ڕێچکەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی تاکڕەوێتی کە ترەمپ بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیڕەوی دەکرد.

بایدن دەڵێت ئەمریکا بەهێزتر دەبێت کاتێک هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات.

رۆڵی ژنان

لەلایەکی ترەوە بایدن ڕۆڵی ژنانی لە دۆسێ دەرەکی و نێودەوڵەتییەکاندا زەقکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش٣ ژنی وەک بریکار لە وەزارەتی دەرەوە دامەزراندووە، کە سەرجەمیان لە ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا کاریان کردووە.

یەکێک لەو ژنانە (ویندی شیرمان) تەمەن ٧١ ساڵە، کە پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی پێدراوە و کراوەتە گەورە دانوستکارانی دۆسێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.

شیرمان پێشتر لەسەردەمی بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا ڕاوێژکارێکی دیبلۆماسی بووە و کاری لەسەر دۆسێی کۆریای باکور کردووە، دواتریش و لە دووەم خولی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما بریکاری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری سیاسی.

تا ئێستاش وەک ڕاوێژکار لە گروپی (ئۆڵبرایت ستونبریدج) بۆ پەیوەندییە گشتییەکان کاری کردووە، ئەوەش هەمان ئەو کۆمپانیایەیە کە (لیندا تۆماس گرینفیڵد) کاری دەکات کە جۆ بایدن هەڵیبژاردووە تا ببێتە باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەەکان.

هەروەها ویندی شیرمان ئەندازیاری سەرەکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بووە، کە ئەوەش وایکردبوو لەلایەن دامەزراوەکانی سەر بە ئیسرائیل دووچاری ڕەخنەی زۆر ببێتەوە.

رێککەوتنی ئەتۆم

ئەوە لە کاتێکدایە جۆ بایدن لە چەند بۆنەیەکدا خواستی خۆی نیشانداوە بە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کاتێک پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگرێتەدەست.

ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە ٢٠١٨ دا تاکلایەنە پاشەکشەی لێکرد و سەرلەنوێ سزا ئابورییە قورسەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، کە ساڵی ٢٠١٥ لەسەری هەڵگیرابوو.

بەڵام لە بەرانبەردا ئێران بە تاقیکردنەوەی ژمارەیەک موشەکی بالیستی و مەودا دوور و زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، پێشوازیی لە سەرۆکایەتی بایدن و نیەتە باشەکەی کردووە بە دووبارە گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.