سەردێڕ:

دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بە ئاراستەی ئێران بەڕێکەوتن

فۆتۆ: 
2021-01-17

28432 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دوو فڕۆکەی جەنگی بی٥٢ی سوپای ئاسمانی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرەو کەنداوی فارس بەڕێکەوتوون.


دوو فڕۆکەی جەنگی بی٥٢ی سوپای ئاسمانی ئەمریکا لە ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرەو کەنداوی فارس بەڕێکەوتوون.

رۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرانۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکە جەنگیەکەی ئەمریکا لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئێف١٦وە پشتیوانی دەکرێن.

رۆژنامەکە دەشڵێت، ئەوە پێنجەمین جارە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، فڕۆکەی جەنگی بی٥٢ی ئەمریکی بەرەو کەنداوی فارس بجوڵێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فۆکس نیوز، لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند موشەکێکی دوورمەودای ئێران لە نزیک کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز-ی ئەمریکی لە زەریای هیندیدا کەوتوونەتە خوارەوە.

پێشتر، چاودێران هۆشدارییان دابوو کە بەر لە جێهێشتنی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ ویستی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەیە.