سەردێڕ:

​بایدن لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا چەند بڕیارێک دەردەکات

فۆتۆ: 
2021-01-17

1426 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، دوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سوێندخواردن، جۆ بایدن کە ئەوکات سەرۆکی فەرمی ئەمریکا دەبێت، دەستبەجێ یاسای قەدەغەکردنی کۆچکردنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی زۆرینە موسڵمان بۆ وڵاتەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە. هاوکات، بایدن ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی پاریس لەبارەی کەش و هەواوە دەگەڕێنێتەوە.

رۆژی چوارشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ پاش بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بڕیاری پابەندبوون بە پۆشینی ماسک لە دامەزراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی واژۆدەکات.

هاوکات، رێنمایی لەبارەی یەکخستنەوەی منداڵە کۆچبەرەکان لەگەڵ خێزانەکانیان، کە لە سنوری مەکسیک لە یەکتر دابڕێندرابوون، دەردەکات.

پێشتر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆچکردنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی زۆرینە موسڵمانی بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد، کە لەنێویشیاندا عێراق هەبوو. هاوکات، لە رێککەوتنی پاریس بۆ کەش وهەوا کشایەوە و لەچوارچێوەی رێکخستنەوە و چاکسازی یاسا و سیستمی کۆچکردن بۆ وڵاتەکەی پرۆگرامی "Dreamers" پەکخست، کە پرۆگرامەکە رێگەدەدات بەو کەسانەی لە تەمەنی منداڵیدا هاتوونەتە ناو خاکی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی نایاسایی، لە وڵاتەکەدا بمێننەوە.