سەردێڕ:

١٠ نیشانە دەریدەخەن جەستە بەهۆی فشاری دەروونییەوە دەناڵێنێت

فۆتۆ: 
2021-01-16

5523 جار خوێندراوەتەوە

کاتێك کەسێك بەهۆی گرفتی دەروونییەوە دەناڵێنێت، کاریگەری تەنها لەسەر میزاجی نەبێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامە گرنگەکانی جەستەی دەبێت و ئەگەری هەیە هۆکاربێت بۆئەوەی تووشی گرفتی تەندروستی جدی ببێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە ١٠ لەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن لەژێر فشاری دەروونیدایت و پێویستە بەزووترین کات خۆت چارەسەر بکەیت، بەم جۆرە:

١نەخۆشییەکانی پێست، چونکە هەستکردن بە دڵەڕاوکێ دەکرێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە زیپکە و سەدەفییە و نەخۆشییەکانی دیکەی پێست، چونکە پەیوەندییەکی بەتین هەیە لە نێوان کێشە دەروونییەکان و گرفتەکانی پێست.

٢كێشەی دەروونی هەندێك لە هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات ئەوەش وادەکات کەسەکە کێشی زیاد بکات یاخود زۆر داببەزێت.

٣زوو زوو تووشی نەخۆشییە وەرزییەکان و پاتاکان ببیت.

٤ئازاری کۆئەندامی هەرست هەبێت و تەندروستی هەناویت باش نەبێت.

٥تەرکیزت کەمببێتەوە و زاکیرەت خراپ بێت.

٦رووتانەوەی قژت بە بەردەوامی و بەڕاددەیەکی ناسروشتی.

٧سەرئێشە بەبێ هۆکار.

٨کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

٩. کێشەکانی خەو، وەك خەو لێنەکەوتن، یان هەستانی لەناکاو لەناو خەودا.