سەردێڕ:

بایدن ژنێکی دیکەی بۆ پۆستێکی باڵا دیاریکرد

فۆتۆ: 
2021-01-16

1646 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەردەوامە لە دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستەکانی ئیدارەکەی؛ کە بڕیارە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا دەست بەکار ببێت، لەو میانەشدا ژنێک کە (دیبلۆماتکارێکی ئەمریکایە) بۆ پۆستی دانوستکار بۆ رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا؛ دیارکردووە.

ئەمرۆ شەممە، جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ویندی شێرمانی بە پلەی وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی وەک دانوستانکاری ئەمریکا بۆ پرسی رێککەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران  دیاریکرد، کە شێرمانی، بڕوانامەی ماستەری لە کاری کۆمەڵایەتیدا هەیە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٠ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بووە.

لە ساڵی ١٩٩٣ تا ساڵی ١٩٩٦ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری یاسا دانان. 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا کشانەوەی ئەمریکای لە رێکەوتنامەی ئەتۆمی (٥+١) راگەیاند، لە بەرامبەردا جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەیدا ساڵی رابردوو، باسی لەوەکردبوو، ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا کار بۆ گەڕاندنەدوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنامەکە دەکات، کە میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەوە بە هەنگاوێک بۆ ئەو ویستەی بایدن دادەنێن.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی وڵات دیاریدەکرێت و کلیلی کۆشکی سپی رادەست دەکرێت.