سەردێڕ:

بایدن نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا تەرخان دەکات

فۆتۆ: 
2021-01-16

1955 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن ئێوارەی پێنجشەممە بەرنامەیەکی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و جەختی کردەوە لە گرنگی پەسەند کردنی ئەو بەرنوسە بۆ هاوکاریکردنی ئەمەریکاییەکان لە دەمی پەتاکەو ئەو قەیرانە ئابورییانەی لە ئەنجامی پەتاکە هاتوونەتە ئاراوە.


دەنگی ئەمریکا – ئێن ئاڕ تی

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن ئێوارەی پێنجشەممە بەرنامەیەکی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و جەختی کردەوە لە گرنگی پەسەند کردنی ئەو بەرنوسە بۆ هاوکاریکردنی ئەمەریکاییەکان لە دەمی پەتاکەو ئەو قەیرانە ئابورییانەی لە ئەنجامی پەتاکە هاتوونەتە ئاراوە.

بایدن لە وتارەکەیدا کاتێک بەرنامەکەی بە ناوی پلانی ڕزگارکردنی ئەمەریکاییەکان ڕاگەیاند گوتی " لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا، ملیۆنان ئەمەریکایی، بەبی هەڵەی خۆیان، ڕێزو کەرامەتی کە بە موچەکانیانەوەیە لەدەستداوە".

پلانەکەی بایدن بریتییە لە خولێکی نوێی هاوکاری بڕی ١،٤٠٠ دۆلار بۆ زۆربەی ئەمەریکاییەکان، دابین کردنی بودجە بۆ بەرەوپێشبردنی کردنەوەی قوتابخانەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و زیادکردنی بەرنامەی نیشتمانی ڤاکسین. هەروەها بەرنامەکەی بریتیشە لەوەی هەتا مانگی نۆ بڕی ٤٠٠ دۆلار حەفتەی بۆ ئەو ئەمەریکاییانەی کارەکانیان لەدەستداوە دابین بکرێت. هاکاری کاردارییە بچووکەکان بکرێت.

ئەو بەرنامەیەی کە تیمی گواستنەوەی دەسەڵات بە بەرنامەیەکی " گەورە، بەڵام کاریگەر" وەسفیان کردووە بە پێی ئەو بەیاننامەیەی بەر لە وتارەکەی بایدن بڵاوکرایەوە، بە 1.9بڕیترلیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.

ئەم ژمارەیەش هەمان بڕە کە ماوەیەکی کورت پێش ئێستا کۆمارییەکان بە بڕێکی زۆر ناودێریان کرد.

سیناتۆری کۆماری نوێنەری تێکساس جۆن کۆرنیان لە تویتێکدا ڕایگەیاند " بیرتان بێت هاوکارییەکی بڕی ٩٠٠ ملیار دۆلار لەلایەن هەردوو پارتەکانەوە تەنها ١٨ ڕۆژ لەمەوبەر پەسەند کراو بوو بە یاسا."

ئەم جارەیان بایدن دیموکراتە، ئەنجومەنی نوێنەران بە جیاوازییەکی کەم زۆرینەی دیموکرات دەبێت و سیناتیش ٥٠ بە ٥٠ یە و بە دەنگی جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو خانم کامڵا هێرس لەبەرژەوەندی دیموکراتەکاندا دەبێت.

سیناتۆرێکی دیموکرات نوێنەری ڤێرجینیای ڕۆژئاوا، جۆو مانچن لە هەشتی مانگی ١ لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو " ئەگەر بڕە پارەیەکی تر بۆ هاوکاری کردنی خەڵكی پەسەند بکرێت، دەبێت بۆ ئەو کەسانە بێت کە پێویستیان پێیەتی."

بایدن پێشتر ئەو ئامانجەی داناوە کە لە ماوەی یەکەم ١٠٠ ڕۆژی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسین ئامادەبێت بۆئەمەریکاییەکان. بەرنامەکەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بریتیش بوو لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ نێوەندەکانی کۆمەڵگەکان و نێوەندی گەڕۆکی ڤاکسین بۆ ناوچە دووردەستەکان، بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی خۆجێهی و ویلایەتەکان.

بایدن گوتی " ئەمە یەکێک دەبێت لە سەختترین هەوڵەکانی کارکردن کە ئێمە تا ئێستا وەک نەتەوەیەک کردومانن." گوتیشی " هەرچییەک پێدەکرێت پێویستە بیکەین تا زۆرترین خەڵک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکوترێن."

حکومەتی ئەمەریکا دوو ڤاکسینی بۆ بەکارهێنانی دەستبەجێ پەسەند کردووە. هەردووکیان بە دوو بەش لێدەدرێن. هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس بەشی یەکەمیان لێداوە.