سەردێڕ:

پێنس پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هاریس کرد

ترەمپ پیرۆزبایی لە بایدن نەکردووە
فۆتۆ: 
2021-01-15

3650 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مایکس پێنس جێگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا پیرۆزبایی لە کەمالا هاریس جێگری جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکە کردووە.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مایک پێنس جێگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا پیرۆزبایی لە کەمالا هاریس جێگری جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکە کردووە. هاوکات، ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک دەربڕیوە لە رادەستکردنی دەسەڵاتدا.

لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا تێپەڕیوە و هێشتا، دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە جۆ بایدن نەکردووە و هەڵبژاردنەکەش بە "پرۆسەیەکی پڕ لە ساختەکاری" ناودەبات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٦ی ئەم مانگە، لەکاتێکدا کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەستی بە دانیشتن کرد، دۆناڵد ترەمپ لایەنگرانی خۆی هاندا بەرەو باڵەخانەی کۆنگرێس بەڕێبکەون. خۆپیشاندەران بەڕێکەوتن و چوونە ناو باڵەخانەکەوە و گرژی دروستبوو، هەر بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دانیشتنەکە راگیرا.

دواتر و پاش ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مایکس پێنسی جێگری دۆناڵد ترەمپ دانیشتنەکەی دەستپێکردەوە و تیایدا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەندکرا و بەوەش، ترەمپ دەبێت لە ٢٠ی ئەم مانگەدا بە ناچاری دەسەڵاتەکانی رادەستی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بکات.

Kamala Harris Endorsed Joe Biden This Morning – Mother Jones

Trump, Pence both coming to Wisconsin this week