سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوو ژنی ئەندام لە شاندی سعودیە لەبەر سەرمای روسیا چاکەتەکانیان دانانێن

فۆتۆ: 
2021-01-14

20856 جار خوێندراوەتەوە

دوو ژنی ئەندام لە شاندەکەی سعودیە کە بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و بە سەردانێکی فەرمی لە روسیان، لە دۆخی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ خوار ١٤ پلەی سەدەییەوە، ئامادەنین چاکەتەکانیان دابنێن لەکاتی کۆبوونەوەیان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتی ورچە جەمسەرەکییەکانەوە.

لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی شاندێکی سعودییە بە سەرۆکایەتی فەیسەڵ فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ روسیا، دوو ئەندامی شاندەکە ژنن.

هاوکات، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا بۆ خوار ١٤ پلەی سەدەییەوە، تەنانەت لەناو هۆڵی کۆبوونەوەکانیش، سەرەڕای ئەوەی گەرمە، بەڵام دوو ئەندامە ژنەکە لە ترسی سەرما ئامادەنین چاکەتەکانیان دابنێن.

لەکاتێکدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە سەرەتای دانیشتنەکەدا هەواڵی ئەوەی ئایا سەرمایانە یان نا؟ لە دوو ئەندامە ژنەکەی شاندی سعودیە دەپرسێت.