سەردێڕ:

​موسەنا ئەمین: عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی هەرێم و تورکیای داوە

فۆتۆ: 
2021-01-14

11953 جار خوێندراوەتەوە

موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بە شاندی هەرێمی راگەیاندووە، کێشەی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ تورکیا چارەسەردەکات، بەڵام بە مەرجێک نەوت بە سەربەخۆ نەفرۆشێت. دەشڵێت، "هەرێم قوماردەکات کە نەوت بە سەربەخۆیی دەفرۆشت و رادەستی سۆمۆی ناکات".

لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا، موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو باسی لەوەکرد، "هەرێم قومار دەکات کە نەوت بە سەربەخۆیی دەفرۆشێت و رادەستی سۆمۆی ناکات". وتیشی، سۆمۆ بە هەرێمی راگەیاندووە، کێشەی روزنەفت و داناغاز-یان بۆ چارەسەر دەکات و تەنانەت کرێی کۆمپانیاکانیش لە بواری نەوت دەدەن.

موسەنا ئەمین ئاماژەی بەوەشکرد، کورد بۆ ئەوەی موچە دەستەبەربکات دەبێت لەگەڵ سۆمۆ رێکبکەوێت، "نەوت نە شەرەفە و نە نەتەوەیە نە ئاڵایە کە هەرێم دەستبەرداری نابێت". جەختی لەوەشکردەوە، "بەرپرسان ئەگەر قوتی خەڵکیش زامن بکەن، ئەوا هەر دەتوانن گەندەڵییەکانی خۆیان باشتر بخۆن".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەیاسای بودجە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم باشە، بەڵام لایەنە عێراقییەکان رێگری لێدەکەن و "تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکەش بەم شێوەیە وەکو خەون وایە".

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقەوە، موسەنا ئەمین وتی، هەڵبژاردن لە مانگی ٦ لە عێراق ئەنجام نادرێت و دوادەکەوێت، هاوکات هەتا پەرلەمان هەڵنەوەشێتەوە هەڵبژاردن ناکرێت.

‌بەپەلە