ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و ئەندامی فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد، سەرۆکایەتی هەرێم بەنیازی کۆبوونەوەیەکی گرنگە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی گفتوگۆ دەربارەی قۆناغی ئێستا و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و ئەندام له فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پاری راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخى ئێستا‌و داهاتووى هەرێم بەتایبەت پرسى هەڵبژادنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق و دروسکردنی نەخشەرێگای نوێ بۆ داهاتووی هەرێم و عێراق.
راشیگەیاند، "قۆناغه‌كه وا پێویست ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كگرتوویی هه‌نگاو بنێین، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ری گونجاو، گرنگه به تیمیێكی هاوبه‌ش دانوستان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رجه‌م كاروباری وڵات ده‌كات"
ئاماژەی بەوەشدا، ده‌كرێت له‌و ڕێگایه‌وه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونکە سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌توانێت لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین و ئه‌ویش به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، "به‌داخه‌وه هێشتا له به‌غدا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه كه هێز و لایەنە سیاسییه‌كان به‌رنامه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت."