سەردێڕ:

ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵی عێراق دوادەخرێت؟

فۆتۆ: 
2021-01-14

2120 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد کینانی پەرلەمانتاری عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتیەکەدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵ کە بڕیار بوو لە مانگی حوزەیران ئەنجامبدرێت، بۆ دوای مانگی ئەیلول دواخراوە.

هاوکات، موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، تاوەکو پەرلەمان هەڵنەوەشێتەوە، هەڵبژاردن لە مانگی ٦ ئەنجام نادرێت و دوادەکەوێت.

لای خۆشیەوە، بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری عێراق لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندووە، "هەڵبژاردنی عیراق بۆ دوای مانگی ٩ دواخراوە و هێزە عێراقییەکان لەگەڵ هەڵبژاردندا نین".

بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ناو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حکومەت ناتوانێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببات و ئەگەر بیەوێت هەڵبژاردنێک ئەنجامبدات کە ئەنجامێکی چاوەڕوانکراو و خواستراوی لێ بکەوێتەوە، ئەوا پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە.