سەردێڕ:

سەرۆکی ڤەنزوێلا: بەرپرسێکی ئەمریکا داوای لە ژنەکەم کردووە لێم جیاببێتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-14

5850 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و وڵاتەکەی داوای لە هاوسەرەکەی کردووە، لێی جیاببێتەوە.

نیکۆڵاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا باسی لەوەکرد، ئیڵیۆت ئەبرامس نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و ڤەنزوێلا داوای لە سیلیای هاوسەری کردووە لێی جیاببێتەوە. دەشڵێت، نوێنەرەکەی ئەمریکا بە هاوسەرەکەی وتووە، "لە هەر وڵاتێک بخوازێت پاسپۆرتی پێدەدرێت" و سەرباری ئەمەش بڕێکی زۆر پارەی پێدەدرێت.

ئەم قسانەی سەرۆکی ڤەنزوێلا دوای ئەوە دێت، کە ناوبراو لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوسەرەکەی داوایەکی نوێنەری ئەمریکای "بە زەردەخەنەیەکەوە" رەتکردووەتەوە.