سەردێڕ:

ئەردۆغان ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

فۆتۆ: 
2021-01-14

1773 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڤاکسینی دژە کۆرنای چینی (سینۆڤاک) لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە وەرگرت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دوێنی چوارشەممە، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا هەمان ڤاکسینی وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگای دەرمان و پێداویستی پزیشکی وەزارەتی تەندروستی تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە چینیە.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی تەندروستی تورکیا دەست دەکات بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە و یەکەم گروپیش کارمەندانی تەندروستی وەریدەگرن.