فۆتۆ:
2021-01-14
888 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، كونسڵگەری كۆماری میللی چین، كۆمەڵێك هاوكاری پزیشكی پێشكەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كردووە بە ئامانجی سەرخستی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا.
ئاماژەی بەوەشداوە، نی روچی کونسڵی گشتی كۆماری میللی چین و شاندێکی هاوەڵی سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییان كردووە.
باسی لەوەشکردووە، لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وردەكاری هاوكارییەكان و ئاستی پەیوەندییەكان بە میدیاكاران و نێردراوانی كەناڵەكانی راگەیاندن دراوە.
کونسوڵگەری چین ٣٠٠ هەزار دەمامك و هەزار و ٥٠٠ بوتڵی پاككەرەوەی پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکاندا خواست.