سەردێڕ:

نەوت بەسەر حەوت هەزار و ٧٠٠ خێزانی كەمدەرامەتدا دابەشدەكرێت

فۆتۆ: 
2021-01-14

6972 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت بەسەر حەوت هەزار و ٧٠٠ خێزانی كەمدەرامەتدا لە سنورى سۆران و چۆمان و مێرگەسور دابەشدەكرێت.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ى کانونى یەکەمى ٢٠٢١ نەوت بەسەر حەوت هەزار و ٧٠٠ خێزانی كەمدەرامەتدا لە سنورى سۆران و چۆمان و مێرگەسور دابەش دەكرێت و پێوەری دەستنیشانكردنی خێزانەكان لە سەر بنەمای هێڵی هەژاری دەبێت

باسی لەوەشكرد، هەر خێزانێك كە داهاتی مانگانەی لە ٤٠٠ هەزار دینار كەمتر بێت و توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەكیەكانی ژیانی خۆی وەك خۆراك، جلوبەرگ و شوێنی حەوانەوەی نەبێت بە تایبەت منداڵانی بێ سەرپەرشت، بێوەژنان، كەمئەندامان، كرێكاران، بێ كاران، كرێچیان خێزانەكانی بەندكراوان كە داهاتی مانگانەیان كەمترە لە ٤٠٠ هەزار دینار لەو هاوكارییە سودمەند دەبن.

راگەیاندنی ئەو هاوكارییە بۆ سۆران، چۆمان، مێرگەسور و رواندز لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەم هاوكارییە بەسەر ٢٣ هەزار خێزانی هەژار و كەمدەرامەتی ناوەندی هەولێر دابەشكراوە.