سەردێڕ:

ماوەی لێخۆشبوونی قەرزەکانی کارەبا درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2021-01-14

1588 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى كارەبای هەرێم رایگەیاند، حکومەتى هەرێم ماوەی لێخۆشبوونی لە ۱٥٪ی قەرزی کارەبای تاوەکو ٣١ى مانگى ئازارى ئەمساڵ درێژکردەوە.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەریمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیدرا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی ١٥% لە قەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەباوە تاوەکو رێكەوتی ٣١-٣-٢٠٢١.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێخۆشبوونى قەرزەکان بەمشێوەیەیە، تا ٣١ى ئازارى ئەمساڵ بە رێژەى ١٥% یە، کە بەم جۆرە دابەشکراوە، تا مانگى شوبات بە رێژەى لە ١٠% و بۆ مانگى سێش بە رێژەى ٥%.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەو بۆ چوارەمین جارە حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى لێخۆشبوون لە قەرزى کارەبا لای هاوڵاتیان درێژ دەکاتەوە.