سەردێڕ:

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2021-01-14

1516 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم (پارتی و یەکێتی) دەستیپێکرد و تاوەو ئێستاش بە فەرمی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان رانەگەیاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیا لە هەولێر سەردانی هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەکە لە پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پلانیان وایە سەردانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان بکەن.

راشیگەیاندووە، کە ئەوانە زنجیرەیەک سەردانە. هاوکات، پێشتریش سەردانی هەیەکە لە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعیان کردووە.

هەر لەو بارەیەوە، عەلی حوسێن ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ھەموو لایەنەکان پرسی ھەبوونی ھەماھەنگی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەین."