فۆتۆ:
2021-01-14
6843 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان تۆیۆتا کۆرۆلا و کیای موهاڤی له‌سه‌ر رێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی نزیك گوندی كانی مانگ روویدا، بەهۆی رووداوەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
مقه‌ده‌م هاشم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پێنجوێن، به ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر رێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی نزیك گوندی كانی مانگا روویدا، بەهۆی رووداوەکەشەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.
باسی لەوەشکرد، هێڵكاری هاتوچۆ بۆ شه‌قامه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه كراوه.
بەگوێرەی ئاماری هاتوچۆی هەرێم، لەساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە دوو هەزار و ٨٩٧ رووداوی هاتوچۆ لە هەرێم روویداوە و تیایدا ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٧٧٢ کەسیش بریندار بوون.

