سەردێڕ:

کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت

لە کوێ و کەى دەبارێت
فۆتۆ: 
2021-01-14

7601 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، بە تایبەتى لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما و بارینى بەفر لەسەر لوتکەى هەندێک لە شاخە بەرزەکانى ناوچە سنورییەکان.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێوارە و شەودا هەندێ جار ئاستى باران بارین مامناوەند دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى لە کاتەکانى بەیانى ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران و بارینى بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها لە پاش نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ پلە و نزمترین ١٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٢ بە شەش و دهۆک ١٥بە هەشت و کەرکوک ١٧بە ١١ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣ پلە و نزمترین شەش پلە دەبێت، لە سلێمانى شەش بە پێنج پلە، دهۆک ١٢ بە سێ کەرکوکیش ١٧ بە هەشت پلە دەبێت.

No description available.