سەردێڕ:

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بەجیا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-14

1048 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیا لە هەولێر سەردانی هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.

عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەکە لە پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پلانیان وایە سەردانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان بکەن.

راشیگەیاندووە، کە ئەوانە زنجیرەیەک سەردانە. هاوکات، پێشتریش سەردانی هەیەکە لە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعیان کردووە.

هەر لەو بارەیەوە، عەلی حوسێن ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ھەموو لایەنەکان پرسی ھەبوونی ھەماھەنگی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەین."