سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزى

فۆتۆ: 
2021-01-14

82436 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بەپێی بۆرسەی جیهانی بەراورد بە دوێنێ کەمیکردووە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٤٣ دۆلار و سێ سەنتە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٢٦ سەنتە، بەوەش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، ٣ هەزار دیناری عێراقی لە نرخی زێڕ دابەزیوە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٩ هەزار ٢٤٧ دۆلار.

بەو پێیەش، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ هەزار دینارە.