سەردێڕ:

عێراق دوو وڵاتی لەلیستی قەدەغەی گەشتکردندا دەرهێنا

فۆتۆ: 
2021-01-14

9436 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێڕاق، بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کۆبووە و تیایدا بڕیاردرا، بەلابردنی هەریەکە لە ئێران و هۆڵندا لەلیستی ئەو وڵاتانەی کە قەدەغەی هاتوچۆیان بۆ عێڕاق لێ قەدەغەکرابوو.
هەرلەکۆبوونەوەکەدا، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێڕاق بڕیاریدا، بەهەماهنگی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاوکات، بڕیاردرا بە سزادانی ئەو شوێن و لایەنانەی کە سەرپێچی بڕیار و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و، زیاتر نەبێت لە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار یان داخستنی شوێنەکانیان کەمتر لە ٩٠ ڕۆژ. 
هاوکات، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە دەستپێدەکاتەوە و پڕۆگرامیش بە ریزبەندی دەخوێندرێت. ئەوەشی خستەڕوو، خوێندکاران سەرپشکن لەوەی لەناو پۆلدا یان بە ئەلیکترۆنی بخوێنن.