سەردێڕ:

دارایی پەرلەمان بودجەی ٢٠٢١ی سەرۆکایەتییەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-01-13

1770 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند، لەبودجەی ٢٠٢١دا، سەرۆکایەتی کۆمار ٦٠ ملیار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ٤٧٥ ملیار دینار بۆ تەرخانکراوە، هاوکات دیوانی وەقفی شیعی عێڕاق بەتەنها ٨٢٩ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق بەمیدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە، لە بودجەی ٢٠٢١دا، ٣٠٩ ملیار دینار بۆ وەقفی سوننی عێڕاق و، ٣٦ ملیار دینار بۆ دیوانی چاودێری دارایی و ٢٨ ملیار دیناریش بۆ دەستەی مافی مرۆڤ تەرخانکراوە.

ئەحمەد سەفار باسی لەوەشکردووە، ٣٦٣ ملیار دینار بۆ وەزارەتی دەرەوە و، ٤٥ ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی و ١٢ ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ و، ٧٣١ ملیار دینار بۆ وەزارەتی داد تەرخانکراوە. هەروەها، بڕی بودجەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە بەرێوبەرایەتییەکانی ئەوقافی کاروباری ئایینەکانی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەی مندائی، بە نۆ ملیار دینار دیاریکراوە.