سەردێڕ:

کەشناسی عێراق کاتی بارانبارینی دیاریکرد

فۆتۆ: 
2021-01-13

34441 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین بۆ وڵاتەکە بەڕێوەیە و بە زۆری ناوچەکانی باکور (هەرێمی کوردستان) دەگرێتەوە. دەشڵێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە، شەپۆلەکە دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، رۆژى پێنجشەممە نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریاى ناوەڕاستەوە کاریگەرى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.

دەشڵێت، شەپۆلەکە زیاتر ناوچەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای نەینەواش دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکە باران نابارێت، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەشێک لە ناوچەکە نیگەرانن لە چارەنوسی کشتوکاڵی ئەمساڵیان.