سەردێڕ:

کەسێکی سوری بووە وەزیری گواستنەوەی کەنەدا

فۆتۆ: 
2021-01-13

1566 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا عومەر غەبرا، کە کەسێکی بە رەچەڵەك سوریاییە، بە وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد.

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، عومەر غەبرا وەکو وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەی دەستنیشان کردووە.

لەلای خۆشیەوە، غەبرا لە تویتێکدا سوپاسی سەرۆکوەزرانی کرد کە ئەوی بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەیەکی تۆکمەیان هەیە و بەردەوام دەبن لە بەرەوپێشبردنی سیستمی گواستنەوەی کەنەدا کە لە جیهاندا بە سەلامەت و کاریگەر و هاوڕێی ژینگە ناسراوە.

عومەر غەبرا، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری خەبەری وڵاتی سعودیە لە دایك و باوکێکی سوری لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری ئەندازیاری میکانیك لە زانکۆی دیمەشق و لە کەنەدا بڕوانامەی ماستەری لە کارگێڕی کاردا بەدەستهێناوە.