فۆتۆ:
2021-01-13
58689 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بە مەرجی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، موچەی فەرمانبەران دابەش دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە هەر فەرمانبەرێکی وەزارەتەکەی، کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدانى نوێکردبێتەوە کە بڕیارە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتودا بەکاربهێنرێت، بۆ ئەوەی موچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠ وەربگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردرا کارتی بایۆمەتری دەنگدەر وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی هەژماربکرێت و لەمامەڵە فەرمییەکاندا کاری پێبکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، ٦٠ رۆژیش بۆ فەرمانبەران دیاریکرا بۆ ئەوەی بتوانن لەو ماوەیەدا زانیارییەکانیان لەسەر ئەو کارتە نوێبکەنەوە.