سەردێڕ:

فازڵ بەشارەتی: ئەگەر پارتی ھاوپەیمانی بکات مانای ئەوە نییە لە ریفراندۆم پەشیمان بووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-13

1329 جار خوێندراوەتەوە

فازڵ بەشارەتی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، شاندی پارتی "بۆ بەرژەوەندی کورد لە بەغدایە". دەشڵێت، خەڵکی عێراق هێندە سەرسامن بە هەرێمی کوردستان، کە دێن خۆشی و شادییەکانیان لێرە بەسەر دەبەن.

فازڵ بەشارەتی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە تاوتوێی ئێن ئاڕتیدا باسی لەوەکرد، "پارتی لەبەر بەرژەوەندی کورد لە بەغدایە و دەیەوێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هاوپەیمانیەتی دروستبکات". وتیشی، خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستان سەرسامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پارتی دەڵێن حزبێکی عەسکەرتاریەتە، لە کاتێکدا وەکو حزبێکی دیموکرات باوەشی بۆ ناڕەزایەتی و ئۆپۆزسیۆن کردووەتەوە.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی تەنها سەردانی لایەنە عێڕاقییەکان ناکات، بەڵکو سەردانی لایەنە کوردییەکانیش دەکات. وتیشی، ئەگەر پارتی هاوپەیمانیەتی لە بەغدا پێکبهێنێت، ئەوا مانای ئەوە نییە لە ریفراندۆم پەشیمان بووەتەوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر ببینە دەوڵەت نابینە دوژمنی بەغدا، بەڵکو وەکو دوو وڵاتی دراوسێ مامەڵە دەکەین. دەشڵێت، شاندێکی تر بە سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق.

فازڵ بەشارەتی زیاتری وت، "پارتی ئێستاش ریفراندۆم بە دەستکەوتێکی گەورەی سیاسی خۆی دەزانێت، سەرکردایەتی سیاسی کورد گیریخواردووە بەدەست ئەو عەقڵیەتەی لە بەغدایە، کە حسابی هاوبەش بۆ کورد ناکات".

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی فازڵ بەشارەتی لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی