سەردێڕ:

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستی بەسەر "بڕێکی زۆر" پرۆتینی وەرزشیدا گرت

فۆتۆ: 
2021-01-13

987 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی رێککەوتی ئێرانی، لیژنەکانی قائیماقمییەت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پرۆتینی وەرزشیدا گرتوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێن. هاوکات، خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

سەفین فەتاح سەرۆکی لیژنەی هۆڵە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی سەردان و بەدواداچونەکانیان بۆ هۆڵەکانی وەرزشکردن و دوکانەکانی فرۆشتنی پێداویستیە وەرزشییەکان، بەهۆی هەبونی بەرواری ئێرانی، لە چەند شوێنێک لیژنەکە دەستی بەسەر ٥١ کارتۆن پرۆتینی وەرزشی لەشجوانیدا گرتووە.

وتیشی، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێویستە ئەو کاڵا و شمەک و خواردەمەنیانەی هاوردە دەکرێن و لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن رێککەوتەکەیان ستاندارد بێت و بەشێوەی لێزەر لەسەر دەفرەکەیان هەڵکۆڵرابێت لەگەڵ هەبونی لێبڵ کە تەواوی زانیاریی سەبارەت بە پێکهاتەکەیان لەخۆگرتبێت.

سەفین فەتاح ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی قایمقامییەتی سلێمانی تەواوی ئەو پرۆتینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.