سەردێڕ:

وەزیری تەندروستی: حاڵەتێکی گوماناویی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا هەیە

فۆتۆ: 
2021-01-13

14885 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی گوماناوی توشبوونی کەسێک بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بوونی هەیە کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە. دەشڵێت، بە وردی چاودێری دەکەن و لە ئێستادا نمونە بۆ دڵنیابوونەوە لە کەسەکە وەرگیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، حاڵەتێکی گوماناوی لە شاری دهۆك بەدیکراوە کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە و نمونەی لێوەرگیراوە و بۆ دڵنیابوونەوە، رەوانەی هەولێری پایتەخت کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە توانایاندا هەیە پشکنین و دەستنیشانی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، بەڵام تواناکانیان سنوردارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا رایگەیاند، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە، دوابەدوای ئەوە زۆربەی وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت و رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایان جارێکی دیکە توندکردەوە.