فۆتۆ:
2021-01-13
1955 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، کەشتی جەنگی "سارتۆڤ"ی روسی گەیشتووەتە دەریای ناوەڕاست و بەرەو بەندەری "تەرتوس"ی سوری بە رێکەوتووە، کە تیایدا هێزی دەریایی روسیا یەکەی پاڵپشتی لۆجستی هەیە.
لە ئێستادا، زیاتر لە ١٠ کەشتی جەنگی و پاڵپشتی لۆجستی روسی لە دەریای ناوەڕاستدان.
میدیاکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کەشتییە گەورە و جەنگییەکانی روسیا لە پرۆسەی گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویسیتییەکان بۆ کۆمەڵەی فڕۆکەوانی روسیا، کە لە فڕۆکەخانەی (حەمیم) جێگربووە بەشداری دەکەن و تیایدا پاڵپشتی یەکەی دەریایی روسیا لە بەندەری تەرتوس و یەکەکانی سەر بە سوپای حکومەتی سوریا دەکەن