فۆتۆ:
2021-01-13
4486 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دوا نیورڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر-خەبات رووداوێکی هاتوچۆی پێکدادان لەنێوان پیکابێکی دەبڵ و مازدایەکی ساڵۆندا روویداوە، بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر-خەبات لەنزیک مەفرەقی تۆبزاوا رووداوێکی هاتوچۆی پێکدادان روبەڕو لەنێوان پیکابێکی دەبڵ و مازدایەکی ساڵۆندا روویداوە، بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون و زیانی مادیش بە هەردوو ئۆتۆمبیلەکە گەیشتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری رووداوەکە رۆشتنی مازداکەیە بە پێچەوانەی ئاراستەی ڕۆشتن.
بەگوێرەی ئاماری هاتوچۆی هەرێم، لەساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە دوو هەزار و ٨٩٧ رووداوی هاتوچۆ لە هەرێم روویداوە و تیایدا ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٧٧٢ کەسیش بریندار بوون.

