فۆتۆ:
2021-01-13
80789 جار خوێندراوەتەوە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، بەمزووانە وەزارەتى دارایى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بۆ دیاریکردنی کاتی دابەشکردنى موچەی فەرمانبەران رادەسپێرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، رێژەی لێبڕین بۆ ئەم موچەیەی وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت لەلایەن حکومەتەوە دیاریکراوە و بە ئەگەری زۆر هەر ٢١%ی چەند مانگی رابردوو دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو لەمەوبەر، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، حكومهتی ههرێمی كوردستان له ١٥ی ١ی ٢٠٢١ەوە دهست به دابهشكردنی موچه دهكاتهوه و بۆ ئەوەش، وهزارهتی دارایی و ئابوری لیستهكانی ئامادهكردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، حکومەتی هەرێم تەنیا هەشت موچەی دابەشکردووە کە سیانیان بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێنەوە و لەو پێنج موچەیەی دەمێننەوەوە، تەنیا دانەیەکیان بەبێ لێبڕین دابەشکراوە.