سەردێڕ:

٢٠٢٠ ئامارەکانی لە دایکبوون لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چۆن بووە؟

فۆتۆ: 
2021-01-13

1072 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی رابردوودا ١١ هەزار و ٧٧١ منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایكبوون، کە پێنج هەزار و ٩٢٩یان کوڕبوون و پێنج هەزار و ٨٤٢یان كچ بوون.

بەرێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئەو منداڵانەی لە دایكبوون حەوت هەزار و ٢١١ منداڵ بەشێوەی سروشتی و چوار هەزار و ٤٢٤ منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و ١٣٦ منداڵ بە مردوویی لەدایكبوون و ٢١٦ حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە و ١٦ حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ١٦ هەزار و ١٩٦ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و ٢٨هەزار و ٧٤٨ نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و ١٤٧ هەزار و ٦٤٩ پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و نۆ هەزار و٦٤٥ سۆنەر و ٣٨٥ نەشتەگەری بە نازۆر كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ساڵی رابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری پێنج هەزار و٩٩٤ نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە سێ هەزار و ٢٩٧ نەشتەگەری سەروو گەورە، هەزار و ٧٣٤ نەشتەگەری گەورە و ٩٦٣ نەشتەرگەری مام ناوەند و بچوک بووە و هەزار و ٥٤ منداڵ لەبەشی خودەج داغڵبوون و هەزار و٤٠ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.