فۆتۆ:
2021-01-13
681 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی بەهەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ سەرکردەکانی قاعیدەدا تۆمەتبارکرد، لەوبارەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا دەڵێت، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بوونی نییه."
زامیر كابۆلۆف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسیای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، "لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا و تۆمه‌تباركردنی ئێران به هاوكاریكردن و په‌ناگه‌ی رێكخراوی قاعیده بێ باوه‌ڕه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌و رووه‌وه بوونی نییه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له كۆتایی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی تره‌مپدا، پێده‌چێت مایک پۆمپیۆ ویستبێتی شتێكی دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئێران بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی بێ بنه‌ما و جێگه‌ی بڕوانییه."
لەبارەی بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و رێكخراوی قاعیده ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا دەڵێت، "هیچ به‌ڵگه و زانیارییه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رده‌ستدا نییه."
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندبوو، ئێران و قاعیدە بۆ ماوەی چەندین ساڵە پەیوەندییان هەیە و گروپەکە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی و لۆجستی بە دەستگەشتووە.
لە بەرامبەردا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ئەوەی خستەڕوو، "مایک پۆمپیۆی مامۆستای درۆ و دزی و خیانەت، دەیەوێت کۆتایی بە ژیانی پیشەیی کارەساتباری بهێنێت، بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە درۆیەک، کە دەبێتە هۆی تاودانی ئاگری جەنگ لەناوچەکە."