سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا ٢٣ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2021-01-13

2269 جار خوێندراوەتەوە

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا ٢٣ ئەندامى سوپاى سوریا و گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران کوژران.

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، درەنگانى شەوى رابردوو، فرۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل لەسەر سنورى عێراق و سوریا چەند ناوچەیەکیان بۆردومانکردووە و بەهۆیەوە ٢٣ کەس کوژران، کە حەوتیان سەربازی سوریا بوون و ١٦شیان سەر بە ئەندامانی گروپەکانی نزیک لە ئێران بوون.

هاوکات، بەپێی ئاژانسی هەواڵی سانا، بۆردومانەکە بۆ سەر ناوچەى ئەلبوکەمال و دێرەزور بووە.  

تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکى لەو بارەیەوە نەداوە و بەپێی ئاژانسی هەواڵی سوریا ئەو ناوچەیە لەم ساڵانەى دواییدا چەندین جار لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە، کە بە مۆڵگەى گروپەکانى نزیک لە ئێران دادەنرێت.