سەردێڕ:

ئەمریکا پێداویستی پزیشکی پێشکەشی هەرێم کرد

فۆتۆ: 
2021-01-13

1034 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم و کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەشی هەرێم کرد و لەوبارەوە، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمەریکا شانازی بە پشتیوانییە بەخشندەکانی خۆیەوە دەکات بۆ هەوڵە جیهانیەکانی روبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا."

ئەمڕۆ چوارشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، کە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەشی هەرێم کردووە بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی روبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم پێداویستیانە رێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت، کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن.

لەوبارەوە، رۆب واڵەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر باسی لەوەکردووە، "ئەمەریکا شانازی بە پشتیوانییە بەخشندەکانی خۆیەوە دەکات بۆ هەوڵە جیهانیەکانی روبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا."

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەشڵێت، ئەمەریکا زیاتر لە بیست ملیار دۆلاری بۆ یارمەتیدانی هەوڵە جیهانیەکان تەرخانکردووە، هەروەک بۆ پابەندیەکانی تایبەت بە گەشەپێدانی ڤاکسینەکان و چارەسەرییەکان و هەوڵەکانی ئامادەکاری و کۆمەکی بیانی.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشدا، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆمەکی کردنەوەی یەکەیەکی جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنای کرد لە نەخۆشخانەی سوتان و نەشتەرگەری جوانکاری دهۆک، کە ژێرخان و کەلوپەلی پێویستی خستە بەردەستی پزیشکانی هەرێمی کوردستانی بۆئەوەی بتوانن بە سەلامەتی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا بکەن.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.