سەردێڕ:

کەشناسى هەرێم کاتى بارینى باران و بەفرى ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2021-01-13

2216 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و شەو دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە کاتەکانى بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نیوەڕۆوە باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان دەست پێدەکات و لەشەودا بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما حەوت پلە و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى هەشت بە ١٨ و دهۆک چوار بە ١٨ و کەرکوک ٢١ بە ٣٧ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما پێنج پلە و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى چوار بە ١٤ پلە، دهۆک سێ بە ١٤ کەرکوکیش شەش بە ١٧ پلە دەبێت.

Image may contain: cloud, sky and text

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: cloud, ocean and text