فۆتۆ:
2021-01-13
15310 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ بەپێی بۆرسەی جیهانی زیادیکردووە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٥٨ دۆلار و سێ سەنتە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٧٥ سەنتە.
هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٩ هەزار ٧٤٩ دۆلار.
بەو پێیەش، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.