ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و راپۆرتی تایبەتی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پێشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و راپۆرتی تایبەتی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پێشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه کۆدەبێتەوە و دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری لەبارەی پێشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ یەکێک لە تەوەرەکان دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، باسیش لە پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانە دەکرێت، كه لە دەروازە سنورییەكانەوە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆناش یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
بەپێی زانيارييەکانی ئێن ئاڕتی، ئامادەکردنی پڕۆژەياسای بودجە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دوای ئەوە دێت حکومەتی عێراق داوای لێکردووە پڕۆژەياسای بودجە ئامادە بکات تاکو بزانرێت ئەو بودجەيەی لە بەغداوە بۆی دەنێرێت و ئەو داهاتەی لە ناوخۆدا هەيەتی لە چيدا خەرجدەکرێت.
له حهوت ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم هیچ پڕۆژهیاسایهكی بودجەی رهوانهی پهرلهمانی كوردستان نەکردووە و ئهمه یهكهم جاره پڕۆژهیاسای بودجه ئاماده بكرێت.