سەردێڕ:

لە ٢٠٠٣دا؛ نەوشیروان مستەفا چ پێشنیازێکی بۆ پارتی و یەکێتی کردووە؟

فۆتۆ: 
2021-01-13

10333 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، نەوشیروان مستەفا لە ساڵى ٢٠٠٣دا پێشنیارى بۆ یەکێتى و پارتى کرد، کە هەریەکەیان بڕى ٧٥ ملیۆن دۆلار دابینبکەن بۆ کڕینەوەى زەویی کوردەکان لە عەرەبە هاوردەکان و دواتر زەوییەکان رادەستى خاوەنە رەسەنەکانى بکەنەوە.

مەحمود رەزا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە لە بەرنامەى دیالۆگى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، "نەوشیروان مستەفا داوای لە یەکێتى و پارتى کرد لە جێگەى ئەوەى هەڕەشە لەو عەرەبە هاوردانە بکرێت کە بە ١٠ هەزارییەکان ناسراون هەریەکەیان لە بڕى ٧٥ ملیۆن دۆلار لە پێناو ئەو ناوچانەدا دابینبکەن، بەڵام لەو پارەیە خۆش نەبوون سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان دۆلارییان لە پۆڵ بریمەر وەرگرتبوو."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستاشدا پارتی و یەکێتى چەندین ساڵە لە بەغدان لە پێناوى میلەتدا نییە، بەڵکو شەڕى پۆست بۆ خۆیان دەکەن و ئەوەشى لە کەرکوک روویدا هەڵەى خۆمان بووە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "بەیاننامەى ١١ى ئازار هەڵەى کوردبوو چونکە بەعس بۆبیانوو دەگەڕان و کوردیش خۆى بیانوى دایە دەستیان، چونکە کورد رۆشتە ژێر رکێفى شاى ئەو کاتى ئێران".

ئەوەشى خستەڕوو، "چەند خاڵێک هەیە کەوا دەکات کورد بەمشێوەیەى ئێستاى بێت، کە بریتین لە خۆخۆرى لە ناویەکدا و ئەو نمونە ناشرینىى ئیدارەدانە لێرە کە پیشانداوە و بوونى گەندەڵى بە رێژەیەکى زۆر لەسەرجەم سێکتەرەکاندا."