سەردێڕ:

نەوت بە زیاتر لە ٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

فۆتۆ: 
2021-01-13

2325 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و بەوەش، بەرزترین نرخە بە بەروارد بە حەوت مانگی رابردوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٧ دۆلار و ٣٩ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٣ دۆلار و ٩٠ سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.