سەردێڕ:

ترەمپ: نیگەران نیم لەبارەی هەمووارکردنەوەی ٢٥ی دەستوور

فۆتۆ: 
2021-01-12

2431 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا رایگەیاند، نیگەران نییە لەبارەی هەموارکردنەوەی٢٥ی دەستوری ئەمریکا کە بەپێی ئەو یاسایە سەرۆکی ئێستا دوور دەخرێتەوە و مایک پێنسی جێگری سەرۆک جێگەی دەگرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریک، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە دیواری سنوری مەکسیک-ئەمریکا، کە هێمایە بۆ سیاسەتی توندی ترەمپ بۆ کۆچکردن رایگەیاند، "هەرمواری ٢٥ دەستوور مەترسی نییە لەسەر ئەو."

راشیگەیاند، "ئازادی رادەربڕینی ئەمریکیەکەن لە ژێر هەڕەشەدایە." دەشڵێت، " کاتی ئەوەیە کە گەلەکەمان برینەکانی سارێژ بکات، کاتی ئاشتی و ئارامی و رێزگرتنە لە یاسا."

ترەمپ راشیگەیاند، "ئەو بەرپرسیار نییە لە هێرشی لایەنگرانی بۆسەر گۆنگرێسی ئەمریکا."