سەردێڕ:

ئەوقافی هەرێم: گەشتەکانی عەمرە دەستیپێنەکردووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-12

5924 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوبەرایەتی  گشتی حەج و عەمرە رایگەیاند، گەشتەکانی عەمرە لە ئێستادا دەستپێنەکردوەتەوە چونکە ھیچ بریارێکی فەرمیان لەلایەن وڵاتی سعودیەوە  پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوبەرایەتی  گشتی حەج و عەمرەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، دوای وەستانی گەشتەکانی عەمرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ٢٨ی شوباتی ساڵی رابردووەوە تا ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لە وڵاتی سعودیەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ھاوڵاتیانی ئاگاداردەکەینەوە تا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە رانەگەێنێت ناوی خۆیان لای ھیچ  کۆمپانیایەکی تایبەت بەعەمرەکاران تۆمارنەکەن.

راشیگەیاندووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە ئاگاداردەکەنەوە، کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا و رێنمایەکان مامەڵەيان لەگەڵدا دەكرێت. 

 لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا، رێکاری خۆپارێزی گیرانەبەر و لەو چوارچێوەیەشدا سعودیە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە پێدانی ڤیزای بەمەبەستی گەشتی عەمرە راگرت و لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵیشدا تەنها رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڵاتیانی ناوخۆی سعودیە درا کە بە پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە حەج بکەن.