سەردێڕ:

​ئێران وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-12

6584 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی بەهەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ سەرکردەکانی قاعیدەدا تۆمەتبارکرد، لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "پۆمپیۆ درۆ بڵاودەکاتەوە."

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "مایک پۆمپیۆی مامۆستای درۆ و دزی و خیانەت، دەیەوێت کۆتایی بە ژیانی پیشەیی کارەساتباری بهێنێت، بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە درۆیەک، کە دەبێتە هۆی تاودانی ئاگری جەنگ لەناوچەکە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "فێڵ لە کەس ناکرێت هەموو کەس دەزانێت تیرۆرستەکانی ١١ی سێپتەمبەر لەو ناوچانەکی رۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە هاتبوون کە وڵاتەکەی پۆمپیۆ زۆرترین بەرژەوەندی لەگەڵیان هەیە و هیچ یەکێکیان لە ئێرانەوە نەهاتوون."

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندبوو، ئێران و قاعیدە بۆ ماوەی چەندین ساڵە پەیوەندییان هەیە و گروپەکە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی و لۆجستی بە دەستگەشتووە.