سەردێڕ:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی نەسر: حزبەکانی هەرێم بۆ پۆست وەرگرتن لە بەغدا شەڕدەکەن

فۆتۆ: 
2021-01-12

4214 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، حزبەکانی هەرێم شەڕ دەکەن لەسەر ئەوەی پۆست لە بەغدا وەربگرن

مازن عەقابی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسر، کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، هەرێم دەبێت لە رێگەی دەستورەوە داوای بەشە بودجە خۆی بکات لە بەغدا، دەشڵێت، هەرێم پۆستی سیادی لە بەغدا هەیە کەچی عێراق بە گەندەڵ دەزانێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەدان هەزار کەس هەیە لە هەرێم زیاتر لە یەک موچە وەردەگرن ئەمەش بەغدای نیگەران کردووە."

باسی لەوەشکردووە، "بەغدا دەتوانێت داواکارییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێبکات، بەڵام پێویستە داهاتی هەرێم بزانێت"، دەشڵێت، "کێشەی بەغدا ئەوەیە نازانێت ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم چەندە."

سەرکردەکەی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشکردووە، "جیاوازی کراوە لە بەشە بودجەی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١."

بۆ بینی تەواوی بەرنامەکە کلیک بکە