سەردێڕ:

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا: هەوڵدەدەین عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار دەربهێنین

فۆتۆ: 
2021-01-12

592 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا رایگەیاند، هەوڵدەدەن عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنن، کە زۆر مەترسیدارن لەسەر دارایی ئەوروپا.


باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا رایگەیاند، هەوڵدەدەن عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنن، کە زۆر مەترسیدارن لەسەر دارایی ئەوروپا.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی لە زاری مارتن هوت باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا بڵاویکردەوە، سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی و پاراستنی سەروەری عێراق، مەرجی سەرەکی هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکە بە گشتی و هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقیشی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گرنگزانی.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا باسی لەوەشکردووە، یەکێتیی ئەوروپا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین مەترسییان بۆ سەر دارایی ئەوروپا هەیە.

ساڵی رابردوو یەکێتیی ئەوروپا لیستێکی بە ناوی ئەو وڵاتانە بڵاوکردەوە، کە زۆر مەترسیدارن لەسەر دارایی یەکێتیەکە، ئەوەش بەهۆی کەمتەرخەمییان لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

جگە لە عێراق هەریەک لە ئەفغانستان، سوریا، پاکستان، یەمەن، ئێران و کۆریای باکوریش لە لیستەکەدان.