سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لە هەرێم گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکرا

فۆتۆ: 
2021-01-12

3280 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هیچ کەسێک لە پارێزگاکانی هەرێمدا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە و ئەوەش، یەکەمجارە لە پاش سەرهەڵدانی کۆرۆناوە و لە چەند مانگی رابردوودا رووبدات.

بەپێی ئامارەکان ژمارەی توشبووان و چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان بەم جۆرەیە:

توشبوون:

عێراق: ٨١٠ کە ٣٥٥ حاڵەتیان لە بەغدای پایتەختە.

هەرێم: : ٨٨ (هەولێر ١٤، سلێمانی ٥٣، دهۆک ٢١)

 

چاکبوونەوە:

عێراق: ١٨٠٦ ، کە ٥٨٠ی لە بەغدای پایتەختە.  

هەرێم: ٩٨٣ (هەولێر٣٥١، سلێمانی ٢٦٣، دهۆك ٣٦٩)

 

گیان لەدەستدان:

عێراق: ٥، ٢ی لە کەربەلا.

هەرێم: ٠ (هەولێر٠، سلێمانی ٠، دهۆك٠)

 

ئاماری گشتی عێراق و هەرێم:

توشبوون: ٦٠٤ هەزار و ٥٤٩ کەس

چاکبوونەوە: ٥٦٠ هەزار و ٥٨٣ کەس

گیان لەدەستدان: ١٢ هەزار و ٩١١ کەس