فۆتۆ:
2021-01-12
5228 جار خوێندراوەتەوە
جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، راگرتنی پڕۆسەی خوێندن بە تەنیا بەهۆی کۆرۆناوە نییە. دەشڵێت، "دەسەڵاتیش خۆی دەزانێت کە ئێمە لاریمان نه‌بووە له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی خوێندن".
هێرش سەید سەلێم جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، له هه‌موو وڵاتان پرۆسه‌ی خوێندن رانه‌گیراوه، ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا راگیراوه، "هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هۆكاری تری له‌پشته‌وه هه‌یه تەنیا کۆرۆنا نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، نه‌بوونی موچه و نادادی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه و دابینكردنی بژێوی، ئه‌ركێكی له‌كۆڵ حكومه‌ت كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی خوێندن له‌م وڵاته‌دا رابگیرێت.
هێرش سەید سەلیم دەشڵێت، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بووه كه به‌ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی له رۆژێكدا و له‌ناو یه‌ك فه‌رمانگه‌دا بوون، به ده‌یان و سه‌دان كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یاخود له شوێنی تر قه‌ره‌باڵغی تر هه‌یه كه ده‌كرا كۆنتڕۆڵ بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ده‌زگا زانستییه‌كان یاخود خوێندنگاكان دابخرێت.
باسی لەوەشکردووە، کە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە سلێمانی لارییان نەبووە لە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەژێر رێکاری چڕوپڕی خۆپارێزیدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا کە بەرەو ناوەڕاستی مانگی یەکی ٢٠٢١ هەنگاو دەنێین، چارەنوسی خوێندنی خوێندکارانی ئەمساڵ دیارنییە و هێشتا ناوەندەکانی خوێندن بە روویاندا نەکراوەتەوە.